ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به پێی بانگهێشتی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و كۆبوونه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ده‌ورووبه‌ری پردی “خاجۆ”ی ئیسفه‌هان، ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر ٩ی به‌یانی به‌سدان هاووڵاتی ئیسفه‌هانی په‌یوه‌ستی ئه‌و كۆبوونه‌وه بوون.
كۆبوونه‌وه و مانگرتنی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له ڕێكه‌وتی ١٧ی ئه‌م مانگه‌وه و له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قئاوه‌كانیان، هه‌روه‌ها بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی چۆمی “زایه‌نده‌ڕوود” ده‌ستی پێكرد و كه‌شاوه‌رزان و بنه‌ماڵه‌كانیان ماوه‌ی ١١ ڕۆژه به شه‌و و به ڕۆژ له سه‌ر به‌سته‌ری وشك بووی ئو چۆمه مانیان گرتووه. كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئه‌مڕۆ ڕۆژی غه‌یره‌ت و شه‌ره‌فه، خه‌لكینه یارمه‌تیمان بده‌ن، ئیسفه‌هان له قه‌یران ڕزگار كه‌ین” دانیشتووانی ئه‌و ئۆستانه‌یان بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌و مانگرتنه بانگهێشت كرد.