به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئا‌مریكا له شاری واشنگتۆن و چه‌ند شارێكی دیكه، ڕێپێوانێكیان له ژێر ناوی “نا بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران” به‌ڕێوه‌برد.
خه‌ڵكی واشنگتۆن به ڕێپێوان به‌ره‌و بینای كۆنگره كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئه‌م بینایه ڕایانگه‌یاند، خه‌ڵكی ئا‌مریكا شه‌ڕی ناپێویست له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستییان ناوێت. هه‌روه‌ها له چه‌ندین شاری دیكه ڕێپێوانی هاوشێوه به‌ڕێوه‌چوو كه به‌شداربووان له ڕێگای به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد خوازیاری ئاشتی بوون.