ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی برزیل له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی بوون.
به وته‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له سه‌د و په‌نجاه شاری ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێكردووه كه زۆربه‌یان له لایه‌ن ئیتحادیه‌كانی كرێكاری و ئۆپۆزۆسیۆنی ئه‌و وڵاته‌وه ڕێكخراوه. زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته له ئاست سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا و باروودۆخی خراپی ئابووری ناڕازین و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست هه‌ژاری، فیساد و پێشێلكردنی بنه‌ماكانی دیمۆكراسی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ربڕی.