هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی شاری “ئاتێن”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وته‌نه‌وه‌ی درووشمی “نه خاك و نه ئاو ناده‌ین به بكوژانی خه‌ڵكی بێ تاوان” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی “ناتۆ” ده‌ربڕی.
له‌و ڕێپێوانه ئیتحادییه‌كانی كرێكاری، كۆمیته‌ی ئاشتی یۆنان، ڕێكخراوه‌كانی خۆێندكاری و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شدرایان كرد. خۆپێشانده‌ران به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان له به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌تی ئا‌مریكا، خوازیاری خه‌باتی خه‌ڵك دژ به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئامرێكا و ناتۆ له یۆنان بوون و له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاند: شه‌ڕه‌كانی ئه‌مپریالیستی ته‌نیا خه‌ڵكی ئێمه و خه‌ڵكانی دیكه‌ی دونیا ده‌كاته قۆربانی و ئێمه به‌شداری تێدا ناكه‌ین. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا سه‌رۆكی ئیتحادیه‌ی كرێكارانی بیناسازی یۆنان وتی: كرێكاران، لاوان و هاووڵاتییانی یۆنانی، ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئا‌مریكا له “ئاتێن” كۆبوونه‌وه تا دژایه‌تی خۆیان له ئاست ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی وڵاتانی ناتۆ و ئا‌مریكا له باروودۆخی یۆنان ڕابگه‌ینن.