هه‌زاران كه‌س له چالاكانی چه‌پی ئاڵمان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، به بۆنه‌ی ساڵیادی كوشتنی “ڕۆزا لوكزامبورگ و كارڵ لیبكنشت” له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی ئاڵمان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌ڕلین.
ڕاپه‌ڕینی ئسپارتاكیست له مانگی ژانویه‌ی ١٩١٩ی زایینی، ڕاپه‌ڕینێكی كۆمۆنیستی به ئامانجی دامه‌زراندنی كۆمارێكی كرێكاری له‌و وڵاته‌دا بوو. ئه‌و ڕاپه‌ڕینه كه له سه‌ره‌تاوه مانگرتنێكی گشتی بوو، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا بووه هۆی شه‌ڕ و تێكه‌ڵچوونی چه‌كداری له نێوان كرێكاران و گروپه چه‌كداره فاشیسته‌كانی ناسراو به “فرایكورپس” له‌و كاته‌دا. شایانی باسه له ڕاپه‌ڕینی كۆمۆنیستی ١٥ی ژانویه، “ڕۆزا و كارڵ” به بریاری حیزبی سوسیال دیمۆكرات و له لایه‌ن “فرایكورپسهوه” به شێوازێكی نامرۆڤانه‌وه كوژران.