به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانانن كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه، ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزلێنان له ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوه‌برد.
سه‌ره‌تا ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی چینی كرێكار و یه‌ك خۆله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم، ده‌ستی پێكرد. له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه دا، یه‌كێك له به‌شداربووان وتارێكی له‌سه‌ر مێژووی سه‌د ساڵه‌ی كۆمۆنیسم و حیزبی كۆمۆنیست، هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ڕێزگرتن له‌یادی هاوڕێیانی گیابه‌خت كردوو “فواد مسته‌فا سۆڵتانی”، “غۆڵام كه‌شاوه‌رز” و “سدیق كه‌مانگه‌ر”، زه‌رووڕه‌تی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. له كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شداربووان باروودۆخی ئێستای ئێران و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.