ڕۆژی ٨ی مانگی جۆزه‌ردان له‌سه‌ر بانگهێشتی پتر له ١٠٠ ڕێكخراو و ناوه‌ندی سیاسی و كرێكاری، هه‌زاران كه‌س له خه‌باتكارانی حیزبه ڕادیكاڵ و چه‌په‌كان ، ئارشیستهكان، سه‌ندیكانی “س ژ ت” و سۆلیدهر” له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سم و ڕێپێوان له شاری پاریس، ١٥٠مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆمۆنی پاریس، یه‌كه‌مین ده‌سه‌ڵاتی كرێكاریی جیهانیان به‌رز ڕاگرت.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه سه‌ره‌ڕای بوونی به‌ربه‌سته‌كانی په‌تای كۆرۆنا، له لایه‌ن هاووڵاتییانی پاریسه‌وه به‌شێوه‌ی شكۆدار به‌ڕێوه‌چوو. ڕێوڕه‌سمه‌كه وێڕای وتنه‌وه‌ی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ پاش چه‌ندین كاتژمێر كۆتایی پێهات. ١٥٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، پاش كۆتایی “حه‌وتووی خوێناوی”، واته حه‌وتوویه‌ك كه ١٣٠ هه‌زار هێزی نیزامی ورسای به فه‌رمانده‌یی “ئادۆڵف تی یه‌ر” به كوشتنی ٢٠ تا ٣٥ هه‌زار كۆمۆنارد، كۆمۆنی ٧٢ ڕۆژه‌ی پاریس‌یان نوقمی خوێن كرد و ته‌مه‌نی كورت و پردهسكهوتییان كۆتایی پێهێنا.