×

مێنۆی سه‌ره‌وه‌

مێنۆی سه‌ره‌كی

ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێرا

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

false
true
false

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕێبه‌ندان، ڕێوڕه‌سمێكی شكۆدار به‌ بوونه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ پێشمه‌رگه‌كان، حیزب و لایانه‌ سیاسییه‌كان و دۆستان و لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ مه‌قه‌ری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ “زه‌رگوێز” به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا مۆجریانی به‌رنامه‌كه‌ “ڕێزان حه‌میدی و ئه‌میر ئێسماعیل پوور” وێڕای به‌خه‌یر هاتن به‌ ئاماده‌بووان، لیستی به‌رنامه‌كانیان خوێندنه‌وه‌. دواتر ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار له‌ لایه‌ن كۆڕی سرووده‌وه‌ خوێندرا  و پاشان یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ده‌ستی پێكردووه‌ ‌.بێده‌نگییه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی كۆپله‌ شعرێك له‌ لایه‌ن مۆجریانی به‌رنامه‌كه‌ شكێندرا. دواتر هاوڕێ “ئیبراهیم عه‌لیزاده‌” ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بوونه‌وه‌ قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. له‌ درێژه‌دا سروودی “سوره‌ سوار” له‌ لایه‌ن كۆڕی سروودی كۆمه‌ڵه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌شداربوان كرا. دواتر، په‌یامی پیرۆزبای به‌م بوونه‌وه له‌ لایه‌ن، “ڕێكخراوی یه‌سنا بۆ گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زه‌ردشتی، یه‌كیتی كۆمۆنیسته‌كان له‌ عێراق، حیزبی شیوعی كوردستانی عێراق مه‌كته‌ب سیاسیی، پارتی دیموكراتی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، پارتی یه‌كیتی دیمۆكراتی “په‌یه‌ده‌”، حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، كۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان “كه‌ژار”، ڕێكخراوی داكۆڵیكردنی له‌ كرێكارانی بیانی، شورای په‌ناهه‌نده‌ سیاسیه‌ ئێرانیه‌كان، پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پژاك”، پارتی ئازادی كوردستانی سووریه‌، ئه‌نجۆمه‌نی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌نوه‌ر عه‌لی و كۆمه‌لێك له‌ كرێكاران، نه‌وزاد بابان چالاكی چه‌پ و كرێكاری، شێخ كه‌ماڵ كارێزه‌یی، سه‌ید عه‌بدوڵا لاهوری، هوشیار جاف، سدێق لورستانی، دۆكتۆ ئێحسان ته‌ها، شێخ فه‌رهاد و به‌همه‌ن و كامران سه‌راوی، كه‌ به‌ ده‌ستی مۆجریانی به‌رنامه‌كه‌ گه‌یشتبوو، خوێندرایه‌وه‌. ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری له‌ لایه‌ن “ڕۆژان ئاكره‌یی، درێژه‌ی پێدرا. دواتر “سامان سه‌یدی” له‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ گۆڕانیه‌كی پێشكه‌ش كرد. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ دوای چه‌ندین ساعه‌ت له‌ نێوان ‌شایی و هه‌ڵپه‌ركی به‌شداربووان كۆتایی پێهات.

true
Tags :

ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ته‌گ دانراوه‌.

true
true
true

ئێوه‌یش ده‌توانن ڕای خۆتان تۆمار بكه‌ن


- بابەتێک لێرە نییە-


false