به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی خه‌رمانان كۆمه‌ڵێك له هاوڕێیان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ده‌ورووبه‌ری شاری بانه ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزگرتن له ١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوه‌برد.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه، ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكار و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ یادی سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستی پێكرد. پاشان یه‌كێك له به‌شداربووان سه‌باره‌ت به مێژووی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و چالاكییه‌كانی ئه‌م حیزبه و ده‌ور و نه‌خشی ڕێكخراوی كوردستانیه‌كه‌ی، كۆمه‌ڵه، قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. دواتر به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌باره‌ت به باروودۆخی سیاسی ئێران و ناوچه‌كه و كوردستان و ئاڵووگۆڕه‌كانی ئێران و كوردستان باسێكی ئازادیان هێنایه گۆڕێ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداری باسه‌كه بوون. جه‌خت كردن له‌سه‌ر ستڕاتێژی سۆسیالیستی حیزبی كۆمۆنیست و كۆمه‌ڵه میحوه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه بوو. له جه‌ره‌یانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، به‌شداربووان پشتیوانیی خۆیان له حیزب و سیاسه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌ربڕی. پاشان ڕێوڕه‌سمه‌كه له ناو خۆشی و شادیی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.