به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری بانه، له ڕێوڕه‌سمێكدا هاتنی ٣١ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان پیرۆز كرد.
سه‌ره‌تا مه‌راسێمه‌كه به سروودی ئه‌نتر ناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی چینی كرێكار و یه‌ك خۆله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌خت كردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم، ده‌ستی پێكرد. دواجار یه‌كێك له به‌شداربووان له‌سه‌ر گرینگی ئه‌م ڕۆژه كۆرته باسپكی پێشكه‌ش كرد. له ئیدامه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه به‌شداربووان ڕای خۆیان له‌سه‌ر باروودۆخی سیاسی باسكرد، له كۆتاییدا به‌ڵێنیان تازه كرده‌وه. كه تا ڕزگار بوون له سیته‌می چینایه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی حاكمیه‌تی شۆرایی و جێگیربوونی سۆسیالیزم له كۆمه‌ڵگا، به‌رده‌وام ئه‌بن له تێكۆشان. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به دوای چه‌ند كاتژمێر له نێوان شادی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.