ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی “نه‌وژین”ی شاری نه‌غه‌ده و ژینگه دۆستانی ئه‌و شاره بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌خت كردۆیه‌كی ئه‌و ڕێگایه به ناوی “مۆقبیل هونه‌رپه‌وژووه” ده‌ستیان كرد به چاندنی نه‌مام.
به‌شداربووان سەبارەت بە بەرز ڕاگرتنی یادی “موقبیل هونەرپەژووه” و له درێژەی کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی “نه‌ۆژین” بە مەبەستی پەرەپێدان بە ڕەوت و ئەندێشەی سەوزی ژینگەپارێزی، هەزار دەنک بەڕوو و چەند جۆری تر له دار و ڕووەکەکانی تایبەت به ژینگەی ناوچەکه‌یان لە داوێنی کێوی “سوڵتان بایەقووب”ی نەغەدە چاند.