ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی مانگی سه‌رماوه‌ز، گرووپی شاخه‌وانی سه‌رپێڵی زه‌هاو و ناوه‌ندی “سه‌وزی داڵاهوو” له داوێنی چیای “نه‌وا” چالاكییه‌كی ژینگه‌پارێزیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێ ڕاپۆرته‌كان، گرووپی شاخه‌وانی ئه‌و شاره هاوكات له‌گه‌ڵ چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی چالاكییه‌كی به‌ربڵاویان له داوێنی چیاكانی ناوچه‌ی داڵاهوو ده‌ستپێكردووه و ئه‌و چالاكییان له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ژینگه‌پاریزان له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌شداربووانی به چاندنی ١٠٠ نه‌مامی به‌ڕوو و ٥٠ ده‌نكی داری گوێژ دروشمی “كوردستان به باڵای زاگرۆسه‌وه جوانه‌یان وته‌وه. هه‌روها به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاند: یادی ته‌واوی گیانبه‌خت كردووانی ژینگه‌پارێز به‌رز ڕاده‌گرین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بین.