هونه‌رمه‌ندێكی شاری ئیلام به ناوی “عه‌لی كه‌ره‌می” له چوارچێوه‌ی پشتیوانی له قوربانیانی مینی پاشماوه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق له شاره‌كانی ئیلام به بڵاوكردنه‌وه‌ی “پوسترێك” پشتیوانی خۆی بۆ برینداربووانی ئه‌و كاره‌ساته ڕاگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو چه‌ندین حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی مینی چێندراوی شه‌ڕی ئێران و عێراق له شاره‌كانی مێهران و دێهلۆڕانی ئۆستانی ئیلام ڕوویداوه و له دوایین حاڵه‌تدا چوار منداڵی ئه‌و ئۆستانه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا هاووڵاتیانی ئه‌و ئۆستانه هه‌تا ئێستا به‌چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌به‌رانبه‌ر كۆنه‌كردنه‌وه و پووچه‌ڵ نه‌كردنی پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ده‌ربڕیووه.