پازدەیەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان رۆژی چوارشەممە دەستیپێکردووە و ههتا دووشەممە بەردەوام دەبێت.
له فیستیڤاڵی ئەمساڵ، لە ئاستی کوردستان و ئێراندا 207 گرووپ بەرهەمەکانیان ناردبوو بۆ دەستەی هەڵسەنگاندنی فیستیڤاڵ کە لە کۆتاییدا رێگە بە 42یان درا، لە بەشی کێبەرکێدا بەرهەمەکانیان لە حەوت بەشی ئازاد، فۆلکلۆر، ئایینی و دابونەریت، منداڵان، شانۆیەکی تر، فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان و رێزگرتن لە ماندووبوونی پزیشک و پەرستاران بۆ پێڕاگەیشتن بە قوربانییانی کۆرۆنا نمایش بکەن. هەروەها شایانی باسه 27 گرووپی شانۆیی وڵاتانی جیهان لە بەرازیل، فەرەنسا، دانیمارک، ئەرمینیا، ئازەربایجان و چەند وڵاتێکی دیکەوە داوایانکردبوو بەشداری لەو فیستیڤاڵەدا بکەن، بەڵام بەهۆی کۆرۆنا و دۆخی ئابووری رێگە بە بەشداریی هیچ گرووپێکی دەرەوەی وڵات نەدراوە.