کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌داریی له‌ ئێستانبۆل

یکشنبه – ۲ تیر – ۱۳۹۸ , 23 – 06 – 2019

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌سه‌ر بڕیاری شوڕای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركییه‌ و‌ به‌ ڕه‌سمی نه‌ناسینی هه‌ڵبژاردنی پێشوو، بۆ جارێكی دیكه‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌دارییه‌كان له‌شاری ئیستانبۆل به‌ڕێوه‌چوو.
ڕكابه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م قۆناخه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌داری ئیستانبۆل ، ” ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو” له‌ پارتی كۆماری خوازی خه‌ڵك و “بن عه‌لی یه‌لدریم” سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو له‌ پارتی “ئاكه‌په” كه‌ بۆ ده‌نگ وه‌رگرتن له‌ شاری ئیستانبۆل كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن‌.‌ شایانی باسه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ كاتژمێر ٨ به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌تا ٥ی دوانیوه‌ڕۆ درێژه‌ی بووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ده‌وری پێشووی هه‌ڵبژاردنی شاره‌دارییه‌كانی توركییه‌، ٣مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو و به‌ربژێری نه‌یاری پارتی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام پارتی ده‌سه‌ڵاتداری “ئاكه‌په‌” توانیی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ڕازی بكات كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشوو ڕه‌د بكاته‌وه‌ و به‌ڕه‌سمیی نه‌یناسێت.

بابەتی پەیوەندیدار

په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی ئێران

komalah

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی نه‌وت و گاز

komalah

مانگرتنی چالاکێکی مەدەنی و هاوکات بانگهێشتی چالاکێکی سنفیی لە شاری مەریوان

komalah

پەروەندەسازی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە دژی چالاکانی پیشەیی و مامۆستایان 

komalah

دۆخی نالەباری ژیانی کرێکارانی شارەداری مەریوان

komalah

دەستبەسەرکرانی ٥ هاووڵاتیی لە سنوورەکانی بانە

komalah