ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ژانویه، له‌سه‌ر بانگه‌وازی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران-واحیدی گوتنبێرگ و چه‌ند حیزبی چه‌پ و كۆمۆنیستی دیكه له‌و شاره، میتینگێكی ناڕه‌زایه‌تی بۆ مه‌حكووم كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی موسافیربه‌ری ئۆكراین، به‌ڕێوه‌چوو.
میتینگه‌كه له كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆوه به په‌یامی حیزبه سیاسیه بانگه‌شه‌كاره‌كان ده‌ستی پێكرد و به وتنه‌وه‌ی درووشم دژبه گشت نیزامی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران درێژه‌ی به‌كاری خۆی دا. “ئاریا ئه‌مانی” به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی یۆتۆبۆری، په‌یامێكی له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا خوێنده‌وه كه تێیدا وێڕای ئاماژه به دوایین ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی، جه‌نایه‌تی سپا و ڕژیمی ئیسلامی مه‌حكووم و له خه‌باتی كرێكاران و جه‌ماری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش پشتیوانی كرا. شایانی باسه میتینگه‌كه به به‌رز كردنه‌وه‌ی درووشم دژبه كۆماری ئیسلامی كۆتایی پێهات.