به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ دكتۆر “جه‌عفه‌ر شه‌فیعی” مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه برد.
سه‌ره‌تا مه‌راسمه‌كه به سروودی ئینته‌رناسیۆناڵ سروودی یه‌كگرتنی جیهانی چینی كرێكار و ده‌قه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد، بێده‌نگیه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی كۆپله شێعرێك كۆتایی پێهات و له درێژه‌دا ئاماده‌بووان له سه‌ر سیاسه‌ت و بۆچوونه‌كانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران ئاڵوگۆڕی بیر و ڕایان كرد و به‌ڵێنیاندا به‌هه‌موو هێز و وزه‌ی خۆیانه‌وه درێژه پێده‌ری ڕێگای هاوڕی دكتۆر “جه‌عفه‌ر شه‌فیعی” و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بن.