بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی گیانبهختكردنی چوار چالاكی ژینگهپارێزی شاری مهریوان، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، کۆڕیادێکیان بەڕێوەبرد.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی مانگی خەرمانان، بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی گیانبهختكردنی چوار چالاكی ژینگهپارێزی شاری مهریوان، کاک “شەریف باجوەر” و سێ هاوڕێکەی دیکەی، کۆڕیادێک لە لایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشارەوە بەڕێوەچوو. ئەم کۆڕیادە لە لە چیای نەورۆزی پیرانشار ڕێکخرا و بە بەشداریی بەرچاوی چالاکان و هاونیشتمانییان پێشوازیی لێکرا. کۆڕیادەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن له یادی ئازیزی ئهم چالاكانه دەستی پێکرد. پاشان لە لایەن یهكێك له بهشداربووانهوه پارچە شێعرێک خوێندرایەوە و دواتر وتار و پەیامی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار پێشکەش کرا. لە کۆتایی کۆڕیادەکەدا، بە بۆنەی گیانبهختكردنی ئهم چوار كهسه، ٤ نەمام لە لایەن بەشداربووانەوە، لە چیای نەورۆز چێندران.