ڕۆژی ١٧ی مانگی خه‌رمانان ، به‌پێی ئاگادارییه‌كی پێشوه‌خته به مه‌به‌ستی به‌رێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕزایه‌تی دژ به تاڵیبان ، هاوڵاتییانی ئه‌فغانستانی له شاری تاران له به‌رانبه‌ر سه‌فاره‌تی پاكستان كۆبوونه‌وه و دواتر له لایه‌ن هێزی ئینتزامی ڕژیم به‌ڵاوه به خۆپیشاندانه‌كه كرا .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوڵاتییانی ئه‌فغانستانی دانیشتووی ئێران و هاوڵاتییانی ئێرانی به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كه كردووه و به‌یه‌كه‌وه دژ به گرووپی تاڵیبان و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌تی پاكستان له‌و وڵاته‌دا درووشمیان وته‌وه . خۆپیشانده‌ران به به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم گه‌لێكی وه‌ك ” له كابۆڵ هه‌تا تاران / ئه‌ی ژنان یه‌كێتی یه‌كێتی ” و ” نه‌مان بۆ ئیماره‌تی ئیسلامی” به‌رانبه‌ر به ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌فغانستان هه‌ڵویستیان وه‌رگرت .