ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١١ی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانی به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له دژی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی چه‌كدارانی تاڵیبان و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گروپه له سه‌ر ئازادی و چوونه سه‌ر كاری ژنان ، ناڕه‌زایه‌تییان خۆیان ده‌ربڕی .
ژنانی ناڕازی و تووڕه‌ی ئه‌فغانی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و دروشمی : “مه‌ترسن مه‌ترسن ئێمه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ین ” ، هیچ حكوومه‌تێك به بێ به‌شداری ژنان سه‌رناكه‌وێت ، ژنان حه‌قی خوێندن و كاریان له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌یه ” له به‌رانبه‌ر بینای ئیداری شاری هه‌رات كۆبوونه‌وه. شایانی باسه ژنانی ناڕازی له به‌یاننامه‌ی كۆتایی خۆیان مافی خوێندن ، كار ، ئازادی ، چالاكی سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی و رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه، به مافێكی ڕه‌وا و سه‌ره‌تایی خۆیان پێناسه كرد و ڕایانگه‌یاند كه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و مافانه چه‌ندین ساڵ خه‌باتیان كردووه و به‌و ئاسانییه چاوپۆشی لێ ناكه‌ن .