كۆمه‌ڵێك له ناڕازییان به سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد له به‌رامبه‌ر هۆتێلی نیوده‌وڵه‌تی ترامپ له شاری “واشێنگتۆن” له ئاست سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه و كاركردی ناكارامه‌ی ناوبراو له قۆناغی كۆرۆنا له‌م وڵاته، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به مردنی هاووڵاتییانی ئامریكایی به ویرووسی كۆرۆنا، به ڕاخستنی پلاستیكی ڕه‌ش ئیعتڕازیان كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕازییان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه درۆكانی ترامپ بووه‌ته هۆی گیان له ده‌ستدانی هاووڵاتییانی ئامریكایی.