ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه سەرۆکی وڵاتانی ڕووسییه و توركییه و ئێران، کۆبونەوەیەکی دیکەی لوتکە لەبارەی دۆخی سوورییهوە ئەنجامدەدەن و هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ پێکهێنانی لیژنەی نوسینەوەی دەستور.
دیمتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسییه رایگەیاندووه: مانگی داهاتوو لە ئانكاڕا هەریەک لە “ڤلادیمیر پوتین” سەرۆکی ڕووسییه، “حەسەن ڕووحانی” سەرۆکی ئێران و “رەجەب تەیێب ئەردۆغان” سهبارهت به دۆخی سوورییهوە کۆدەبنەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکانی پێکهێنانی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری نوێی سوورییه بەرەو کۆتایی دەچێت و چەند هەنگاوێکی کەم ماوە بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکە گرنگە. هاوکات گینادی گاتیلۆڤ، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسییه لە نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوە جیهانییەکان لە ژنێف رایگەیاند: هیوایان وایە مانگی سێپتامبری ئەمساڵ لیژنەی نوسینەوەی دەستوری نوێی سوورییه یەکەم کۆبونەوەی خۆی ئەنجام بدات. جێگهی ئاماژهیه، مانگی فێورییهی ئەمساڵیش، لە شاری سۆشی ڕووسییه کۆبونەوەیەکی دیکەی لوتکە لەنێوان “ڤلادیمیر پوتین”، “حەسەن ڕووحانی” و “رەجەب تەیێب ئەردۆغان” لەبارەی سوورییهوە ئەنجامدرا و بڕیاری پێکهێنانی لیژنەی نوسینەوەی دەستور درا، بەڵام تائێستا لەسەر لایەنەکانی ئهندامی ئەو لیژنەیە نەگەیشتونەتە رێککەوتن و کارەکە بە هەڵپەسێردراوی ماوهتەوە.