ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌پاركی شانۆی مه‌ریوان فێستیواڵێك به بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی منداڵان له لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره و به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییان به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ٢٩ی ئه‌م مانگه لە ئێران ڕۆژى منداڵانە و بەم بۆنەوە لە پارکى شانۆى مەریوان، فێستیواڵێك بۆ منداڵ له لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوانه‌وه دامه‌رزا و منداڵان و بنه‌ماڵه‌كانیان به‌شداری ئه‌و ڤێستیواڵه‌یان كرد. لەم فێستیواڵەدا ٧٠٠ منداڵ و مێرمنداڵ بەشدارییان کرد و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی گه‌رمدا وێنه و نگاریان له‌سه‌ر ڕۆژی منداڵان كێشا و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی.