به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، دانشتنی دادگای پێڕاگه‌یشتن به تومه‌ته پاڵدراوه‌كانی مه‌رزییه ئه‌میری، ڕۆژنامه‌وانی “ڕۆژنامه‌ی شه‌رق” و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له دادگای ڕژیم له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م دانیشتنه‌ی دادگا به گوڕینی قه‌راری زیندانی ناوبراو بۆ قه‌راری وه‌سێقه دژایه‌تی كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئیددیعانامه‌ی مه‌رزییه ئه‌میری له ڕێكه‌ۆتی ١٢ی مانگی پووشپه‌ر به دوایی بوون له له‌قی ٢٨ی دادگای ڕژیم به ناوبراو ڕاگه‌یندرا. شایانی باسه، له‌م ئیددیعانامهدا تومهتهكانی” كۆبوونه‌وه و ته‌بانی، چالاكی دژی نیزام و تێكدانی نه‌زمی عمومی” دژی مه‌رزییه‌ی ئه‌میری هاتنه ئاڕا.