دووهه‌مین ڕۆژی جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی تاوانبارانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئێران له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی هه‌تاویدا، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٠ له شاری “له‌نده‌ن”ی بریتانیا به‌ڕێوه‌چوو.
له دووهه‌مین ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و دادگایه، “ڕه‌ها به‌حره‌ینی” هه‌واڵنێری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئێران، ڕاپۆرتێكی له سه‌ر پێشێكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه، به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، حازر نین له‌و دادگایه شایه‌تی بده‌ن. هه‌روه‌ها دایكی “ئیبراهیمی كتابدار” له قۆربانیانی ئه‌و ڕووداوه زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر چوونیه‌تی ئه‌و ڕووداوه ئاشكرا كرد و دوو شایه‌ت حاڵی دیكه كه ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه و كارمه‌ندی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانن باسیان له ئاستی باڵای توندووتیژییه‌كان و كه‌ڵك وه‌رگرتنی ڕژیم له قه‌ناسه و تیربار بۆ كۆمه‌ڵكۆژكردنی خه‌ڵكی ناڕازی كرد. هه‌روه‌ها ڕۆژێك له‌وه پێش ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم وه‌كوو شایه‌ت، زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر چوونیه‌تی كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه مێژوویه ئاشکرا كردبوو.