ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ده‌یان هاووڵاتی لۆبنانی له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌فه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌و وڵاته و گرانی و بێكاری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
ده‌یان كه‌س له دانیشتووانی شاری به‌یرووتی پایته‌ختی لۆبنان و كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی حیزبه سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاته، له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌فه‌ری “حسێن عه‌بدۆڵڵاهیان” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ لۆبنان و هه‌روه‌ها گرانی و بێكاری ڕژانه سه‌ر شه‌قام. به‌شدار بووانی ئه‌و ڕێپێوانه ڕایانگه‌یاند كه هۆكاری كێشه ئابووری و سیاسیه‌كانی لۆبنان، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانییه‌كانی له حزبۆڵڵا ده‌زانن.