به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی برێزیل ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ له شاری “سائۆپائۆلۆ” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “ژائیر بۆلسۆنارۆ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته له ده‌سه‌ڵات بوون. ناڕازییان له‌ئاست گرتنه‌به‌ری ڕێكاری ئه‌م دواییانه‌ی ناوبراو بۆ له‌سه‌ركار لابردنی چه‌ند ئه‌ندامی كومیته‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به كوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتییان له ساڵه‌كانی ١٩٦٤ تا ١٩٨٥ ناڕازیین. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردوون.