خه‌ڵكی ناڕازیی عێراق، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له شاره‌كانی نه‌جه‌ف و به‌غدا له ڕێگه‌ی چه‌ندین خۆپشاندانهوه له‌گه‌ڵ عه‌دنان ئه‌لزه‌رفی كه له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه به‌رپرسی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ته، دژایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، جه‌ماوه‌ری ناڕازیی عێراق وێڕای دژایه‌تیی توندیان له‌گه‌ڵ ئه‌لزه‌رفی، له‌سه‌ر خواسته‌كانیان واته هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی سه‌ربه‌خۆ و ناساندنی قاتڵانی خۆپیشانده‌ران، پێداگریان كرد. ناڕازیان ئهلزهراقیان به دزیی كهڵان تۆمه‌تبار كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه عێراق له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه بووه‌ته مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی دژه ده‌وڵه‌تی به درووشمی له‌سه‌ر كارلاچوونی سه‌رۆك وه‌زیران و ڕێگری له گه‌نده‌ڵی و ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی.