ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری “بۆگاتا” پێته‌ختی كۆلۆمبیا، له ناڕه‌زایه‌تیی به كاركردی ده‌وڵه‌ت هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌ئاست ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریی له حه‌قده‌سته‌كان، خانه‌نشینی و چاكسازی ماڵیاتی و خسووسی سازیی شیركه‌ته ده‌وڵه‌تییه‌كان ناڕازین. ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ئاست گه‌نده‌ڵی و ئه‌و شته‌ی كه هه‌ندێ ناوی ده‌نێن “شكستی ده‌وڵه‌ت” له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ قه‌راردادی ئاشتی له‌گه‌ڵ گرووپی فاڕك، ناڕازین. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه دژه ده‌وڵه‌تییه، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان گازی فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران برینداربوون.