ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی پوشپه‌ڕ، زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌س له پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی ئازاد هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری مسكو و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
به پێی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندان، به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم، له ئاست ڕهتكرانهوهی سه‌لاحییه‌ت كاندیدای ئۆپوزیسییونهكان له هه‌ڵبژاردنی مانگی سێپتامبری ئه‌مساڵ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م خۆپیشاندانه لانیكه‌م دوو ساعه‌ت و نیو له شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره درێژه‌ی پێدرا و چه‌ندین كه‌س به‌م بونه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه كۆمیسیونی هه‌ڵبژاردنی مسكو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ٥٧ كه‌سی له كاندیداكانی ئۆپوزیسییون له سه‌لاحییه‌ت ڕه‌تكرانه‌وه.