به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئوروپا له ناڕه‌زایه‌تیی به هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه و كۆشتنی خه‌ڵكی بێ دیفاعی ڕۆژئاوا، ئاكسییونی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
له ئه‌نجامی ئه‌م ئاكسییونانه له شاره‌كانی “ئۆسڵۆ” له نۆروێژ، “یوتوبوری” له سوئێد و “ئاتن” له یونان به‌شداربوونی ئه‌ندامان و لایه‌نگێڕانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوه‌چوو. له شاری ئۆسڵۆ ناڕازییان سه‌ه‌رتا به كۆبوونه‌وه له میدانی ترافێک کانتن سەتەری ئۆسڵۆ به دروشمی “ئەردوغان فاشیست، ترکیه بڕۆ دەرەوە له رۆژئاوا” و پشتیوانی بۆ رۆژئاوا و بایکۆت كردنی تورکییە، دەستی پێ‌کرد. ناڕازییان له ناو چەندین شەقامی ئه‌مشاره بە وتنەوەی دروشمەکان بەرەو مەیدانی کارگەر رێپێوانیان كرد. له درێژه‌دا، هاوڕێ “بێهروز ناسری” لە لایان تەشکیلاتی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە قسە و باسێکی بە زمانی نۆروێژی پێشکێش کرد. له شاری یوتوبوری سوئێد هه‌روه‌ها ئاكسییونێك له پشتیوان له به‌رخۆدان، ڕۆژئاوا و ساڵڕۆژی به‌رخۆدانی كۆبانی، به پشتیوانی و هاوپشتی گرووپه‌كان و رێكخراوه جۆراوجۆره‌كانی چه‌پ و ئازادیخوازی سوئێدی، كوردستانی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوه‌چوو. هاوكات ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئازادیخوازانی له شاری ئاتن له وڵاتی یونانیش جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و وێڕای ده‌ربڕنی هاوپشتی خۆیان له بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا، دژایه‌تییان به‌رانبه‌ر به هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ڕاگه‌یاند.