ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆكانی، “ئه‌میركه‌بیر”ی تاران و سه‌نعه‌تی شه‌ریف، به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه، ڕێزیان له یادی قوربانییانی كه‌وتنه خۆاری فڕۆكه‌ی ئۆكرانییه‌كه گرت.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌انه‌دا، خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر به وتنه‌وه‌ی درووشمی “سپایی حه‌یا كه مه‌مله‌كه‌ت به‌جێ هێڵه”، له‌دژی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میر كه‌بیر هه‌روه‌ها بۆ ڕێز گرتن له یادی قوربانییانی ڕووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه، به هه‌ڵكردنی مۆم و هه‌ڵواسینی وێنه‌ی خوێندكارانی قوربانی ئه‌م ڕووداوه، له‌په‌ردیسی هونه‌ره جوانه‌كانی ئه‌م زانكۆیه كۆبوونه‌وه. له‌درێژه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوێندكاران به وتنه‌وه‌ی درووشمی “به‌رپرسی ناكارامه، ده‌ست له‌كار بكێشه‌وه” له‌ئاست شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هاوكات ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان له شاری تاران له‌م پێوه‌نده‌دا، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه و مه‌حاكه‌مه‌كردنی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به سه‌دان كه‌س له ناوه‌ندی شاری تاران كۆبوونه‌ته‌وه و ڕوو له هێزه ئه‌منییه‌كان، درووشمیان وتووه‌ته‌وه. ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “سپایی حه‌یا كه مه‌مله‌كه‌ت به‌جێ هێڵه” و “خامنه‌یی ده‌ست له‌كار بكێشه‌وه”، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه بكه‌ره‌انی ئه‌م ڕووداوه بوون.