ڕۆژی سێشەممە ٧ی مانگی بەفرانبار، هونەرمەندێکی شاری سهقز بە ناوی “خالید کەریمنیا” ناسراو بە “خالید نارین” ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو هونەرمەندە سەقزییە لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سەقزهوە بە سەرۆکایەتی “جەواد مستەفایی” بە تۆمەتی “بڵاوكردنهوهی پڕۆپاگەندە له دژی نیزام” بە ٧ مانگ زیندانیی تەعزیریی مەحکووم و ئەو حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوە بۆ مانگێک زیندانیی تەعزیری و ٦ مانگ زیندانیی تەعلیقی، گۆڕدرا. شایانی باسه ناوبراو ڕێکەوتی ١٧ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بانگهێشتی ناوهنده ئهمنیهكانی شاری سەقز کرابوو و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.