ڕۆژی شەممە ١ی مانگی گهڵاڕێزان، “هیوا عەزیزپور” هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دێوەزناوی سەوڵاوا، کە پێشتر سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان کراوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “هیوا عەزیزپوور” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٢٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. هیوا عەزیزپور دواجار زستانی ڕابردوو لەلایەن دادگای ئینقلاب و گشتی مەریوانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێكی دژبهری ڕژیم سزای ٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەم سزایە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە فەرمی پێی ڕاگەیەندرا.