“ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه شه‌وی سێشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار له سه‌روبه‌ندی سه‌ری ساڵی نوێی زاینیی، له په‌یامێكدا جه‌ختی كرده‌وه كه گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازیی له یاسای خانه‌نشینی له‌م وڵاته، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی نه‌یاران به‌كرده‌وه ده‌ردێت.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه له‌حاڵێكدا له‌سه‌ر به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م گه‌ڵایه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ٢٧ ڕۆژه مانگرتنێكی به‌ربڵاو له ئاستی فه‌ڕانسه له ئارادایه. نه‌یارانی گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازیی له یاسای خانه‌نشینی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ده‌وڵه‌تی “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” به‌نیازه وێڕای بردنه‌سه‌رێ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، موسته‌مه‌ڕی خانه‌نشین كراوانیش كه‌م كاته‌وه. له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا به‌راورد كراوه كه ته‌مه‌نی قانوونی خانه‌نشینی ٦٢ ساڵ ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م ته‌مه‌نه‌دا خانه‌نشین ده‌كرێن، موسته‌مه‌ڕی كه‌متر له‌و كه‌سانه‌ی كه له ته‌مه‌نی ٦٤ ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن وه‌رده‌گرن.