ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، حۆكمی له سێداره دانی دوو به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌م شاره به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌م دوو به‌ندكراوه “یوونس توتازهی” و “عه‌بدۆللا توتازهی” ڕاگه‌یه‌ندراوه. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانی مافی مرۆڤ، ئێران به پێی ڕێژه‌ی دانیشتوانی له ڕیزبه‌ندی ئێعدام له جیهاندا له ڕیزی یه‌كه‌م دایه.