نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان، ئاشکرای کرد: چه‌كی راو دژی خۆپیشانده‌رانی عێراق بەکاردەهێنرێت.
بەپێی بەیاننامەیەکی نێردەی تایبەتیی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق؛ به‌رده‌وام ڕاپۆرتی به‌كارهێنانی چه‌كی راو دژی خۆپیشانده‌ران له رێگه‌ی نێوان گۆڕه‌پانی ته‌حریر و خه‌لانی له به‌غدا به‌ده‌ستیان ده‌گات. ناوبراو ئاشکرای كردووه، له‌ماوه‌ی رۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی ئەم مانگە بەکارهێنانی چەکی راوە بوه‌ته هۆی برینداربونی ٥٠ كه‌س. بەپێی راپۆرته‌كانیش بەهەمان شێوە لە كه‌ربه‌لا ته‌نها له مانگی ژانوییه‌دا زیاتر له ١٥٠ خۆپیشانده‌ر بریندار بوون. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كانی عێراق، “محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی” سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵبژێردراوی عێراق ڕایگه‌یاندووه ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌م وڵاته، هه‌فته‌ی داهاتوو پێك ده‌هێندرێ. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ناڕازییان ناوبراویان وه‌ك ده‌ست نیشانده‌ی چینی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتدار ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.