هه‌ڵبژراردنه‌كانی پێشوه‌ختی عێراق له حاڵێكدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ ده‌نگ دان به ٢٣٩ نوێنه‌ری پارڵه‌مانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو كه ڕاپۆرته‌كان باس له به‌شداری كه‌می هاووڵاتییان له‌و هه‌ڵبژرادنه ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، تا دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌شداری ته‌نیا ٢٠ له سه‌دی هاووڵاتییان له‌و هه‌ڵبژرادنه تۆمار كراوه. به وته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژرادنه‌كانی عێراق، یه‌ك سێهه‌می هه‌ڵگرانی ده‌نگدان له‌و پڕۆسه به‌شدارییان كردووه. ئه‌گه‌ر چی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌به‌ر ناڕه‌زایه‌تی و داخوازی خه‌ڵك هه‌ڵبژرادنی پێشوه‌ختیان به‌ڕێه‌ڕبرد، به‌ڵام كارناسانی سیاسی هۆكاری به‌شداری كه‌می هاووڵاتییان ئه‌و وڵاته له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مان، سه‌ركوتی له ڕاده‌به‌در، ڕێژه‌ی باڵای قۆربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق و تیرۆری هه‌ده‌فمه‌ندی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌و وڵاته ده‌زانن كه بووه هۆكارێك بۆ بایكۆتی ئه‌و هه‌ڵبژرادنانه. به وته‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاكامی ئه‌و هه‌ڵبژرادنه تا ٤٨ كانژمێری دیكه بڵاو ده‌بێته‌وه.