ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌دان هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی ئیسفه‌هان بۆ پشتیوانی له مانگرتنی كه‌شاوه‌رزان په‌یوه‌ستی ئه‌و كۆبوونه‌وه بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه بە ڕاده‌یه‌ك بەرین بوو كه ته‌نانه‌ت میدیاكانی ڕژیمیش نه‌یانتوانی باسی لێوه نه‌كه‌ن. به‌شدار بووان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “زایه‌نده‌ڕوودمان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، گیانێكی تازه به ئیسفه‌هان بده”، “حه‌قئاوه‌كانمان ده‌گرین ئه‌گه‌ر گەر لەم ڕێگه‌دا بمرێن “تا ئاو نه‌گرێته‌وه ئه‌و چۆمه، ناگه‌رینه‌وه ماڵ” و “به‌رابه‌ری و دادپه‌روه‌ری داخوازی ئه‌و گه‌له‌یه” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم ده‌بڕی.