کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

به‌ستێنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی شكڵ گرتنی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێران و هۆكاره‌كانی شكست هێنانی به‌شی پێنجه‌م و كۆتایی

hhe2990 fajr 1

hhe2990 fajr 1

لهبهرنامهکانی پشوودا بوارهجواراوجۆرهكانی ئهو ڕووداوهمێژووییهمان دایهبهر باس و شیكردنهوه‌. سهرهتا بهستێنی عهینی و كۆمهڵایهتیهكانی شكڵگرتنی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێرانمان باس كرد. ههروهها بارودۆخی سیاسی جیهانی ئهو سهردهمهو دهور و نهخشی زلهێزهكان لهگۆڕانكاری ئهو دهورهیهمان دهستنیشان كرد. پاشان چوينه سهر ههڵسهنگاندنی بارودۆخێك كهبووههۆی هاتنهسهركاری رژیمی ئیسلامی لهئێران. له بهشی پێنجهم و كۆتاییدا باسی ئهوه دهکهین كهچۆن و بهچ هۆكارگهلێك دژهشۆڕشی ئیسلامی بهسهر شۆڕشی ئێراندا زاڵ بوو و لهچ قۆناغێكدا دهتوانین بڵێین شۆڕشی ئێران بهتهواوهتی تێكشكا. دهوری رۆناكبیران و رێكخراوهسیاسییهكان دژ بهرژیمی شا كهسهریان بۆ رژیمی ئیسلامی دانهواند، چی بوو؟

فریوكاریی خومهینی و داپۆشینی نیازی ڕاستهقینهی له‌ بیروڕای گشتی كۆمهڵ، ئهو دهرفهتهی پێدا تا خۆی بۆ سهركوتی نیهایی شۆڕش ئاماده‌ بكات. خوڵقاندنی كوڵ وكۆی درۆیین بۆ بزواندنی بیر و ههستی جهماوهر كه‌ نموونه دیارهكانی بریتی بوون له‌ داگیر كردنی باڵوێزخانهی ئهمریكا له‌ تاران و ماجهرای بارمتهگیری ٤٤٤ ڕۆژهی دیپلۆماتهكان و وتنهوهی درووشمی دژه‌ ئهمریكایی به‌ مهبهستی ئاماده‌ كردنی سهرهتاكانی سهركوتی خوێناوی ئهو خهباتكارانهی كه‌ پهیگیری ئامانجی ڕاستهقینهی شۆڕش بوون، نومایشیموستهزعهف پهنایی و ساده‌ ژیانی شهخسی، خۆشباوهڕی درووست كردن له بوار بڵاوكردنهوهی عادڵانهی سهروهت لهناو جهماورهی خهڵكدا، ڕۆیشتن بهرهوپیری شهڕ لهگهڵ عێراق بۆ ڕاگرتنی كهش و ههوای كۆمهڵ له‌ حاڵهتی ئامادهباش و نائارامیی دایمی، هێرش بۆسهر زانكۆكان و داخستنیان لهژێرناوی ئینقلابی فهرههنگی، ههموو ئهوانه‌ نموونه‌ گهلێكن له‌ فریوكاریی خومهینی بۆ گهیشتن به‌ ئامانجی ستراتێژیكی خامۆش كردنی مهشخهڵی شۆڕش. بهم شێوهیهخومهینى وهك ستراتیژیستێكی دژهشۆڕش، دهرفهتی ئهوهى بهدهستهێنا تا بهبهردهوامى گورزى خۆى ئاراستهى شۆڕشى ساوای ئێران بكات. كۆمارى ئیسلامى شۆڕشى ئێرانى لهگشت بوارهكۆمهڵایهتییهكاندا تووشى شكست كرد. لهبزووتنهوهى كرێكارانهوهبگرهتا بزووتنهوهى ژنان و خوێندكاران و بزووتنهوهى كوردستان، واتهگشت ئهو بزووتنهوانهى كهلهرووخاندنى رژیمى شادا رۆڵى سهرهكییان بوو، یهك لهدواى یهك كهوتنهبهر هێرشى لهپێشدا داڕێژراو و دڕندانهى رژیمى تازهبهدهسهڵات گهیشتووی ئیسلامى. تهنها لهگۆڕهپانى بزووتنهوهى كوردستاندا بوو كهخۆڕاگرى، درێژخایهن بوو و تا ئێستاش ههر درێژهى ههیه‌. كۆمهڵگاى ئێران تا ساڵهكانى سهرهتاى دهیهى شهست، ههر لهجۆش و خرۆشدا بوو و شۆڕش بهشێوهى شهڕ و بهرهبهرهكانێ لهگهڵ دژهشۆڕشی ئیسلامی درێژهی بهحهیاتی خۆی دهدا.

كهوابوو، رژیمى ئیسلامى چۆن توانیى شۆڕش سهركوت بكات؟ لهسهرلهبهیانى ٢٢ى ڕێبهندان بهم لاوه، لهلایهكهوهڕهوتى ئیسلامى ڕیزهكانى خۆى رێكخست و پتهوترى كرد و بهخێرایى ئهو دامودهزگا دهوڵهتییانهی كهلهلایهن راپهڕینهوهزیانییان پێگهیشتبوو ساخ و نوێژنی كردنهوهو گهشهى پێدان و ئامادهتر و بههێزتر لهرژیمى شا، دژ بهشۆڕش بهكارى هێنان. لهلایهكى ترهوهڕهوتی شۆڕش لهبوار كۆمهڵایهتیهوهبهرهو لاواز بوون دهڕۆی. “حیزبیانبهرهیهكىبههێزى سۆسیالیستى و جهماوهرى لهگۆڕهپانى سیاسى ئێراندا نهبوو. رێكخراوهیهكى سهرتاسهرى و گشتگیرى كرێكارى نهبوو. لایهنى ڕاستى هێزهسیاسییهكان، واتهبورژوازیی لیبراڵ، سهڵاحییهتى مێژوویى، كۆمهڵایهتى و سیاسى پێویستى بۆ بوون بهبهدیلێك لهبهرانبهر رهوتى ئیسلامیدا، تێدا نهمابوو.

بێگومان لهو نێوهشدا ههڵهی ڕووناكبیران و هێزهسیاسیهكان ڕاستیهكی حاشاههڵنهگرهو پێویستهلهشوێنى خۆیدا بدرێتهبهر باس و لێكۆڵینهوه‌. حیزبى توودهو سازمانى ئهكسهرییهت بوون بهماستاوچى كۆمارى ئیسلامى و لهمێژووى سیاسى ئێراندا بهدناوى ههتاههتاییان بۆ خۆیان تۆمار كرد. حیزبى رهنجبهران وهك رێبهرانى نهتهوهیى و دژهئیمپریالیزم سهیرى خومهینى وبهنی سهدرى دهكرد و تا ئێستاش گورزى درهنگ تێگهیشتنى خۆى بهردهكهوێت. لیبراڵهكانى بهرهى نهتهوهیى واته‌ (جبههملى) بهپاشماوهخۆرى حكومهتى ئیسلامى، بهوتهى مێهدى بازرگان به‌ (ژیانى لاوازى خائینانه‌) رازى بوون و بهرهومهرگى سیاسى خۆیان ههنگاویان ههڵگرت. ههڵبهت بهداخهوهگشت ئهمانهدیاردهگهلێكى واقیعى بوون و لهئاستى خۆیاندا زهرهر و زیانیان ئاراستهى شۆڕشى ئێران كرد. بهڵام بهتهئكید نابێ هۆكارهبنهڕهتییهكانى شكست هێنانى شۆڕشى ئێران لهكردار و وتارى ئهم هێز و رۆشنبیرانهدا ببینین. چونكهبۆچوونی ڕهنگاوڕهنگ و دواكهوتووانهی جهلالی ئالى ئهحمهد و شهریعهتى و كهسانى وهك ئهوان، پێشتر ئهركى خۆیان بۆ رازاندنهوهى سیاسهتى خومهینى و رهوتهئیسلامییهكهى، بهباشترین شێوهئهنجام دابوو. كارى سهركوت كردن و پاشهكشهپێكردنى شۆڕش، لهم قسانهترازابوو. دهزگاى تازهى سهركوت، وهڕێكهوتبوو و گهیشتبووهقۆناغێك كهتهنانهت مهجالى ههڵهكردنیشى بهرۆشنبیرهكان نهدهدا. رژیمى ئیسلامى نهتهنیا هێز و ههڵسووڕاوانی سیاسى بهڵكوو بهتهواوهتى، ماهییهت و بوونی بزووتنهوه‌‌ پێشكهوتنخوازهكۆمهڵایهتییهكانیشی كردبۆوهئامانج. بهناوى (نێعمهتى ئیلاهى)یهوهبهمهبهستى میلیتاریزهكردنى كۆمهڵگاى ئێران پێشوازى لهشهڕى عێراق كرد. نهتهنیا شۆڕاكرێكارییهكانى لهناو برد، بهڵكوو كارگهكانى داخست و كرێكارهكانى رهوانهى گۆڕهپانى شهڕ كرد. لهئیسفههان و بهندهر ئهنزهلى و تاران و شوێنهكانى تر، كرێكارهبێكارهناڕازییهكانیان دایهبهر دهستڕێژی گولله‌. نهتهنیا نوێنهرایهتى هێزهسیاسیهكانیان لهزانكۆكان كۆكردهوه،بهڵكوو زانكۆكانیشیان داخست و ئهساسى بزووتنهوهی خوێندكارییان سڕییهوه‌. هێرشیان كردهسهر كوردستان و توركمهن سهحرا و لهناوچهكانى تر بهههزاران كهسیان لهشهقامهكان دهستبهسهر و لهزیندانهكاندا ئهشكهنجهو ئێعدامیان كردن. لهو باروودۆخهدا، تهنانهت ئهگهر ئهو هێزهسیاسیهنهیارانهى كههێرشیان كرابووه‌‌ سهر، عهقڵیهتى ئهوهیان تێدا بوایهكهپاشهكشهیهكى تێگهیشتووانهئهنجام بدهن، ئهوكات شایهت توانیبایان رێژهى لهناوچوونى هێزهكانیان كهمتر بكهنهوه‌. بهڵام بهداخهوهلهتوانایى شیكردنهوهو تێگهیشتن لهو گۆڕانكارییهى كهلهئارادا بوو بێبههرهبوون. ئهمهلهحاڵێكدا بوو كه‌ (شۆڕش) رێگهى شكستى دهپێوا و لهژێر گورزى بهردهوامى (دژهشۆرشى ئیسلامى) دا دوایین ههناسهكانى ههڵدهكێشا. زۆربهى ئهو كهسانهى كهنهیاندهویست باوهڕ بهشكست هێنانى شۆڕش بكهن، لهو رۆژانهدا بهو پهڕى نائۆمیدییهوهسهریان لهبهرد دهكوتا و ئهمڕۆش وێڕاى سهرزهنشتى ڕابردووى خۆیان، بهبێ ئینسافییهوهههڵهكانیان دهخهنهئهستۆى گشت كۆمهڵگا و تۆوی بێ ئۆمێدى سهبارهت بهشۆڕشى داهاتوو لهمێشكى خهڵكدا دهچێنن. كهواتهنابێ رووداوگهلێكى ئهوهندهگهورهو ههمهلایهنهتا ئاستى ههڵهبچووكهكانى ئهم و ئهو دابهزێنین. با وڵامى ئهم پرسیارهكهبۆچى ڕژیمی ئیسلامی توانیی شكست بهشۆڕشی ١٣٥٧ بهێنێ، بهم شێوهیهكورت بكهینهوه: چونكهتوانایى مادى و رێكخستنى تهواوی بۆ تێكشكاندنى شۆڕش بهدهست هێنابوو و بهو پهڕى بێڕهحمییهوهبهكاریان هێنا.