به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی شیركه‌ته‌كانی فڕۆكه‌وانی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه وڵاتانی كوه‌یت و عێراق به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی “كۆرۆنا” له ئێران، گه‌شته‌كانیان بۆ ئه‌م وڵاته ڕاگرتووه. هه‌روه‌ها ئه‌فغانستانیش به شێوه‌ی زاره‌كی ڕایگه‌یاندووه كه گه‌شته‌كانی بۆ ئه‌م وڵاته ڕاگرتووه.
به‌وته‌ی ئه‌م كارگێره‌ی ڕژیم، وڵاتی عێراق به فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه كه چیدی هیچ موسافیرێكی ئێرانی قه‌بووڵ ناكات و ویزا بۆ موسافیرانی ئێران ده‌ر ناكات. ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، وڵاتی “كوه‌یت”یش به فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه كه هیچ گشتێكی ئاسمانی بۆ ئێران و پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجام نادات. ئه‌م شیركه‌ته هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ی، بۆ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت، داوای له هاووڵاتییانی كردووه كه له چوون بۆ ئێران خۆ ببوێرن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كاربه‌ده‌ستانی ئێران تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو، هه‌واڵی هه‌ر جۆره بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنایان ڕه‌ت كردبووه‌وه، به‌ڵام ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌ناكاو ڕایانگه‌یاند كه دوو كه‌س به هۆی تووش بوون به ویرووسی كۆرۆنا له شاری قۆم، گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا ١٢ كه‌س به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كان باس له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی تووش بوو به‌م ویرووسه له ئێران ده‌كه‌ن.