ئێوارەی دوێنه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر فڕۆکە جه‌نگیه‌كانی توركیه به به‌زاندنی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان، بۆردوومانی ئامانجێکیان لە گوندی “سەیدانی” سەر بە شاری چەمچەماڵ کرد و بەهۆیەوە ژنێك کوژراوە و دوو کەسی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندارن.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، بۆردوومانەکە کاتژمێر 17:00 به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان ڕوویداوه و فڕۆکەکان ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج کە دەوترێت گەریلای پەکەکەی تێدابووە و تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشكی قانونی شاری سلێمانی کراوە و دوو بریندارەکەی دیكه‌ش لە چەمچەماڵ چارەسەری پزیشکی وەردەگرن . جێگای ئاماژه‌یه پاش ڕووداوه‌كه دەزگای هەواڵگریی تورکیه هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه و ڕایگه‌یاندووه ئەو کەسانەی كه لە ئۆتۆمبێلەکەدا کراونەتە ئامانج، ئه‌ندامی پەکەکە بوونه.