رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه، سێ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له ئاست به‌رێوه نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پێشه‌كان و موعه‌وه‌قه‌كانیان له پالاوگه‌ی پارسی جنووبی، به‌رێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرته‌كان، لانیكه‌م ١٤٠ كه‌س له كرێكارانی خه‌ده‌ماتی چاككردنه‌وه‌ی پالاوگه‌ی پێنجه‌م و نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی خه‌ده‌ماتی به‌رق و ئه‌بزاری ده‌قێقی پالاوگه‌ی یه‌كه‌می پارسی جنووبی، له ناره‌زایه‌تی به به‌رێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پێشه‌كان له به‌رامبه‌ر درگای ئه‌م پالاوگه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. هه‌روه‌ها و هه‌ر له‌م رۆژه دا كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “ئارمان ستاره” ی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی به هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌ست و داخوازیه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبووۆنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.