به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی شۆڕشی كرێكاری ١٩١٧ی ڕووسیه
به‌شی دووهه‌م و كۆتایی
حكوومه‌تی كرێكاریی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو، له ده‌سه‌ڵاتی تێزار ته‌نیا پاشماوه‌كانی شه‌ڕی ئیمپریالیستی و سه‌نعه‌تی داڕماو و كه‌شاوه‌رزیی زیان دیتوو و هه‌ژاری و برسیێتی سه‌رتاسه‌ری بۆ به میرات گه‌یشتبوو. له سێ ساڵی یه‌كه‌می دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كرێكاری، كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان به‌وپه‌ڕی خۆڕاگری له به‌رابه‌ر دژواریه‌كان و به فیداكاری و به هیوا به سه‌ركه‌وتن، حكوومه‌تی كرێكاریان له قه‌یرانی مان و نه‌مان ڕزگار كرد. له ناوه‌وه‌ی ڕووسیه قه‌یرانه‌كان كه‌متر بوونه‌وه، به‌ڵام له خه‌باتی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هیوای نزیك بوونی شۆڕشێكی كرێكاری له وڵاتانی سه‌نعه‌تی به تایبه‌ت ئاڵمان سست بۆوه.
خه‌بات بۆ دامه‌زراندنی سۆسیالیسم و بۆ ئابووریه‌كی سۆسیالیستی له كۆمه‌ڵگای شۆڕه‌ویدا، بوو به ده‌ستووری كاری حیزبی بۆلشویك و ده‌وڵه‌تی كرێكاری. باس و گفتوگۆیه‌كی یه‌كجار زۆر سه‌باره‌ت به مۆدێلی ئابووری سۆسیالیستی، شێوه‌ی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ موقاومه‌تی شاراوه‌ی دژه شۆڕشی بورژوازی له ناوه‌وه و گوشاره‌كانی ئیمپریالیسم له ئاست جیهانیدا، ئه‌نجام درا. كێشه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌نعه‌تی كردنی كۆمه‌ڵگای ڕووسیه و چۆنیه‌تی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌می كشت و كاڵ وێڕای پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی موقاومه‌تی جووتیارانی ده‌وڵه‌مه‌ند، ناكۆكی له‌سه‌ر ئیمكانی دامه‌زراندنی سۆسیالیسم له یه‌ك وڵات‌دا، ئه‌وانه له زۆمره‌ی گرینگ‌ترین قسه‌وباسه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م بوون.
له‌و كێشمه‌كێشه‌دا به‌داخه‌وه هیچكام له لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كانی ناو حیزبی بۆلشویك نه‌یانتوانی به‌ره‌وپێش چوونی شۆڕشی كرێكاری و دامه‌زراندنی ئابووری سۆسیالیستی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی چینی كرێكار نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ن و به كرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان به به‌های دوور كه‌وتنه‌وه له ئامانجه سه‌ره‌تاییه‌كانیان پاراست. له نه‌بوونی مۆدێلێكی ئابووری سۆسیالیستی‌دا ئه‌م جاره‌یان ئه‌وه بورژوازیی شكست خواردووی ڕووسیه بوو كه ئیمكانی وه‌دی هاتنی ئاواته دێرینه‌كانی له به‌ده‌سته‌وه گرتنی حیزب و ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه شۆڕگێڕه‌كاندا ده‌بینی. كاتێك كه ده‌وڵه‌تی كرێكاریی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو له شۆڕه‌وی نه‌یتوانی مۆدێلی گه‌شه‌ی ئابووری سۆسیالیستی پێشكه‌ش بكات، بۆڕژوازیی ڕووسیه له دامه‌زراوه تازه‌كاندا، توانایه‌كی به‌ده‌ست هێنابوو كه به به‌كار هێنانی ده‌یتوانی بنبه‌سته‌كانی خۆی تێك بشكێنێ و ئاواته دێرینه‌كه‌ی واته بنیادنانی ڕووسیه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی و به‌هێز له به‌رامبه‌ر هێزی سه‌رمایه‌داری ئیمپریالیستی ئه‌و سه‌رده‌م بێنێته دی. ناوبانگی سۆسیالیسم و متمانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی و نفووزی حیزبی بۆلشویك كه به‌رهه‌می ڕێبه‌ری و هیدایه‌تی سه‌ركه‌وتوانه‌ی شۆڕشێكی كرێكاری بوو، هه‌مووی به ته‌ڕده‌ستیه‌وه له خزمه‌ت ناسیۆنالیسمی پاوانخوازی ڕووسدا به‌كار هێندرا.
لایه‌نی زاڵ له حیزبی كۆمۆنیستدا، له ساڵه‌كانی ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی ٢٠، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه سه‌رده‌مێك بۆ پاراستنی دسه‌ه‌ڵاتی چینی كرێكار، وه‌ك پاشه‌كشه‌یه‌كی كاتی و ئاگاهانه بۆ ڕێكخستنی په‌لامارێكی دیكه باسی لێده‌كرا، كردی به بنچینه و وه‌ك یاسایه‌كی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته به‌كاری هێنا. له جیات هه‌وڵدان بۆ ئامانجی ڕزگاریبه‌خشی سۆسیالیسم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت و سڕینه‌وه‌ی كاری مزدی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ئاسایشی مادی ژیانی خه‌ڵك و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێكهاتوو له ئینسانی ئازاد و یه‌كسان و به‌دوور له بێ مافی، به‌كرده‌وه زیندوو كردنه‌وه‌ی میلله‌تی ڕووسی له ناو كۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌كانی كرد به ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی. پێویستی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی دواكه‌وتوویی سه‌نعه‌تی، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و پێویستیه‌كانی دامه‌زراندنی سۆسیالیسم له وڵاتێكدا، هه‌موو ئه‌مانه به كردوه‌وه بوون به سیاسه‌تی زیندوو كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی ئیمپراتوری ڕووسیه. به‌مجۆره ڕووسیه به‌ره‌و بوون به زلهێزێكی نیزامی و سه‌نعه‌تی هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه.
له وه‌ها باروودۆخێكدا، ئامانجه‌كانی شۆڕشی كرێكاری له ویترینه‌كاندا مانه‌وه و سۆسیالیسم و كۆمۆنیسم و ماركسیزم بوون به ئامرازی پاساو كردنی ئه‌م ڕه‌وه‌نده دژه شۆڕش و دژه كرێكاریه. شۆڕه‌وی و حیزبی كۆمۆنیستی ئه‌م وڵاته له كۆتایی ده‌یه‌ی ٢٠دا ئیتر به ته‌واوی به‌ره‌و سه‌رمایه‌داری ڕۆیشتبوون و به‌ره به‌ره سه‌رمایه‌داریه‌كی پته‌وی ده‌وڵه‌تی له ژێر ناوی سۆسیالیسم دامه‌زرا و وه‌ك دێوه‌زمه‌یه‌ك به‌سه‌ر ژیان و چاره‌نووسی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و سته‌ملێكراوی شۆڕه‌ویدا زاڵ بوو.
هێزی كار و به‌رهه‌می ملیۆنان ئینسان، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیستمێكی ده‌وڵه‌تیدا بۆ وه‌دی هێنانی ئاواتی مێژوویی بورژوازی ڕووسیه كه‌وته گه‌ڕ و له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ٣٠، له حاڵێكدا كه جیهانی سه‌رمایه‌داری له ڕۆژئاوا به ده‌ست قه‌یرانی ئابووریه‌وه گرفتار بوو، شۆڕه‌وی ببووه خاوه‌ن به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری و به‌مجۆره ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزی سه‌نعه‌تی له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی به عاره‌قی ناوچاوانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی شۆڕه‌وی، هه‌نگاوی نایه گۆڕه‌پانی كێبه‌ركێی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رمایه‌داری.
به‌ڵام دسته‌به‌ر كردنی پێشڕه‌وی ئه‌م ڕه‌وته زاڵمانه و سه‌رمایه‌دارانه‌یه پێویستی به جۆرێكی دیكه له ده‌سه‌ڵات و پێكهاته‌ی سیاسی بوو كه له لایه‌ن كرێكارانه‌وه چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا. دیكتاتۆری حیزب جێگای دیكتاتۆری چینی كرێكاری گرته‌وه و له ناو حیزبیشدا لایه‌نێك كه توانیبووی ڕه‌قیبه حیزبیه‌كانی خۆی سه‌ركوت كا و له مه‌یدان بیانخاته ده‌ر، وه‌ك نوێنه‌ری چینی كرێكار خۆی به ڕه‌وا ده‌بینی تا دیكتاتۆری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنێت و به‌مجۆره بۆ بێده‌نگ كردنی كرێكاران و خه‌ڵكی ناڕازی له شۆڕه‌وی و سه‌ره‌نجام بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی، سیستمێكی دیكتاتۆری و سه‌ركوتی بێڕه‌حمانه‌یان دامه‌زراند و بۆ ساڵیانێكی زۆر ڕێگه‌یان نه‌دا چكۆله‌ترین ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ببیسترێ و هیچ هێزێك نه‌یتوانی له قامه‌تی ئۆپۆزیسیۆندا سه‌رهه‌ڵدات. خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگای شۆڕه‌وی و له هه‌موان زیاتر كرێكاران به ته‌واوی له‌و ده‌سه‌ڵاته خۆیان به بێگانه ده‌زانی. سه‌رانی حیزب و ده‌وڵه‌ت كه نفووز و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌ده‌ست دابوو، بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵات، بۆرۆكراسیه‌كی قورس و ڕێكخراوێكی ئه‌منیه‌تی مه‌ترسیداریان پێكهێنا و ته‌نیا به گرتنه به‌ری توندوتیژی و بێ ڕه‌حمی و ڕێكخراوی بۆرۆكراتیكی ده‌وڵه‌تی توانیان دسه‌ڵاته‌كه‌یان بپارێزن.
چ سه‌ركه‌وتن و چ پرۆسه‌ی شكستی شۆڕشی كرێكاری له ڕووسیه، هه‌ڵگری گه‌لێك ئه‌زموونی به نرخه كه ده‌توانێ ڕێگای درێژه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی و شۆڕشی كرێكاری له ئێران و جیهان له هه‌موو بواره‌كانه‌وه دژبه به‌ربه‌ریه‌تی زاڵی ئه‌مڕۆ خۆشتر بكات و به پشت به‌ستن به هێزی وشیار و ڕێكخراو، ده‌توانێ ڕێگای گه‌یشتن به سۆسیالیسم كورت تر بكاته‌وه.