ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز، ڕێوڕه‌سمێكیان به بۆنه‌ی ساڵیادی گیان به‌ختكردنی هاوڕێ “سدیق كه‌مانگه‌ر” به‌ڕێوه برد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو سه‌ره‌تا ڕێوڕه‌سمه‌كه به چر‌كه‌یه‌ك بێ ده‌نگی بۆ یادی هاوڕێ “سدیق كه‌مانگه‌ر” و هه‌موو گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد و له درێژه‌دا یه‌كێك له به‌شداربووانی ڕێوره‌سمه‌كه له سه‌ر ژیان نامه و سه‌رده‌می خه‌باتی هاوڕێ “سدیق كه‌مانگه‌ر” بۆ به‌شدار بووان قسه‌ی كرد و دواتر له لایه‌ن به‌شداربوویه‌كی دیكه‌وه كۆپله شێعرێك به‌و بۆنه‌یه پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا. له كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئاماده‌بووان بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا كه درێژه‌ده‌ری ڕێگا و ئامانجه به‌رزه‌كانی هاوڕێ “سدیق كه‌مانگه‌ر” و سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه ده‌بن و هه‌تا سه‌ركه‌وتن درێژه به‌م خه‌باته ده‌ده‌ن.