به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو له شاری سه‌قز، كاژێر ٣ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز به‌رانبه‌ر به ٢٥ی مانگی نوامبر ڕۆژی جیهانی خه‌بات بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێوڕه‌سمێك بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی ئه‌و ڕۆژه له گوندی “ئایچی” له نێوان ڕێگای سه‌قز بۆ بانه به‌ڕیوه‌چوو.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك ژن و پیاوی ئازادی و به‌رابه‌ری خواز ده‌ستی پێكرد و سه‌ره‌تا ڕێوڕه‌سمه‌كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی تراكت و نووسراوه‌ی سه‌باره‌ت به به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی ٢٥ی نوامبر و مه‌حكووم كردنی تووندوتیژی و كوشتنی ژنان ده‌ستی پێكرد. دواتر چه‌ند ژنێكی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه به بۆنه‌ی ئه‌و ڕۆژه و مه‌حكووم كردنی تووندوتیژی له دژی ژنان له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری كه سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری پیاوسالاری و توندوتیژی له دژی ژنانه به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه پاش دوو كاژێر كۆتاییان به مه‌راسمه‌كه هێنا.