به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادی و به‌رابه‌ری خوازی شاری سه‌قز له پاركی مه‌وله‌وی ئه‌و شاره ڕێوڕه‌سمێك به بۆنه‌ی ٢٥ی نوامبر ساڵڕۆژی ڕاگرتنی توندووتیژی دژ به ژنانیان به‌ڕێوه برد.
پێش له به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمه‌كه كۆمه‌ڵێك پلاكارد و تراكت له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سه‌قز و به‌تایبه‌تی پاركی مه‌وله‌وی ئه‌و شاره بڵاوكرایه‌وه، ڕێوڕه‌سمه‌كه به چركه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی ژنانی گیانبه‌خت كردووی ڕێگای به‌رابه‌ری و ئازادی و هه‌روه‌ها ژنانێك كه به‌هۆی توندووتیژیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه ده‌ستی پێكرد و دواتر ئاماده‌بووان هۆكاره‌كانی زۆڵم و سه‌ركوت و توندووتیژی و كه‌لتووری پیاوساڵاری له سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییان بۆ به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه باس كرد، پاشان داوایان له سه‌رجه‌م ژنانی ئێران كرد كه له وه‌ها ڕۆژێكدا له به‌رانبه‌ر توندووتیژی دژ به ژنان هه‌ڵویستیان هه‌بێت. له كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئاماده‌بووان بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان نوێ كرده‌وه كه هه‌تا گه‌ییشتن به ئامانجه‌كانیان و سه‌ركه‌وتن درێژه‌پێده‌ری ڕێگای هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بن.