كۆماری ئیسلامی ئێران ئاستی پابەندبوونەکانی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە کەمدەکاتەوە و پیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ ٥ لهسهد بەرزدەکاتەوە.
عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند، لە قۆناغی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندبوونەکانیان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە، ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم دەگەیەننە ٥ لهسهد و دەشتوانن تا ئاستی ٢٠ لهسهد بەرزیبکەنەوە. ساڵحی هەروەها ڕایگەیاند کە ئەگەر فەرانسە، بریتانیا و ئاڵمان پێبەندی ڕێکەوتنی بەرجام نەبن و نەوتی ئێمە نەفرۆشرێت، پیتاندنی ئۆرانیوم هەم لە بنکەی ناوکی “نەتەنز” و هەم لە “بوشهر” بەرزدەکەینەوە. زیادکردنی ڕێژەی پتاندنی ئۆرانیۆم لە ڕێگەی زیادکردنی پێدانی غاز بە ئامێرەکانی سەنترفیوج جێبەجێ دەکرێت.