ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەراورد بە ساڵى رابردوو ژمارەى گیانلەدەستدانى کرێکاران لە هەرێمى کوردستان بههۆی ڕووداوی شوێنی كار بەرزبوەتەوە و تەنیا ئەمساڵ ٣٨ کرێکار له سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
رێکخراوى کرێکارانی بیناسازی کوردستان ئاماری قوربانیانی ئەمساڵى راگەیاند و بەپێی ئامارەکە، لە رۆژى ١ی ژانوییهی ٢٠١٩وه تا ٢٥ی دێسامبری ئهمساڵ، لە هەرێمى کوردستان ٣٨ کرێکار گیانیان لەدەستداوە. ئەوە لە کاتێکدایە، لە ساڵى رابردوو و بە پێى ئامارى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى ٥٢ کرێکار برینداربوون و ٢٥ کرێکارى دیکەش گیانیان لەدەستداوە.بە بۆچونى رێکخراوى کرێکارانى بیناسازان، هۆکارەکانی گیان لەدەستدانی کرێکاران، کەوتنە خوارەوە، سوتان، کەوتنە ژێرئامێرەکان و چەند هۆکارێکی تر بووە و ناڕەزایی دەردەبڕن لە دابین نەکردنی سەلامەتی کار بۆ کرێکاران و ئاماژە بەوە دەکەن ساڵانە رێژەیەکی زۆری کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیان لەدەست دەدەن.