به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، وشكه‌ساڵی و گه‌رمبوونی زه‌وی، ئوسترالیای رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره كردووه‌ته‌وه و سه‌دان هه‌زار كه‌س ناچار بوون ماڵه‌كانیان به‌جێبهێڵن.
راگه‌یاندنی باری نائاسایی له دوورگه‌یه‌كی “مێڵبۆرن”، ته‌واوی دانیشتووانی دوورگه‌كه‌ی ناچاركردووه له ئۆتۆمبێله‌كانیاندا چاوه‌ڕێی هه‌ڵهاتن بن. سه‌ره‌ڕای باران بارین له چه‌ند رۆژی رابردوو، زیاتر له ١٠٠ ئاگر كه‌وتوونەتەوە و هه‌ندێكیان تا ئێستا كۆنترۆڵ نه‌كراون و زیاتر له ٢٥ ملیۆن هێكتار زه‌وی بەهۆی ئاگرەکەوتنەوەکانەوە سووتاون. به‌هۆی وشكیی گژوگیا و داری دارستانه‌كانی ئوسترالیا، ئاگره‌كان خێرا ته‌شەنە‌ده‌سه‌نن و له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چن. شایانی باسه، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه زیاتر له یه‌ك ملیارد گیاندار و ئاژەڵی له‌ناوبردووه و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه له‌سه‌ر ژینگه‌ی ئوسترالیا و جیهان.